ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بڕیاری داخستنی هیچ کەناڵێکی نەداوە
بۆ ئاگاداری و زانینی گشت لایەک، بۆ پەخشکردنەوەی کەناڵە ناوخۆییەکان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی فریکوێنسی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، مۆڵەتی کارکردنی بە چەند کۆمپانیایەک داوە.
ئێمە وەکوو وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، داوامان لە کۆمپانیاکانی بواری پەخشکردنەوە کردووە، نابێت هیچ کەناڵێکی ناوخۆیی بەبێ مۆڵەت پەخش بکەنەوە، هەر کەناڵێک لە ئێستادا ئەگەر پەخشەکەی لەسەر ریسیڤەری کۆمپانیاکان دەرهاتبێت و ڕاگیرابێت، دیارە مۆڵەتی نییە یاخوود مۆڵەتی نەبووە، ئەگەر هەر کەناڵێک مۆڵەتی هەیە و گرفتی یاسایی نییە و گرفتی بۆ دروست بووە، با پەیوەندی بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بکات، کە بەرپرسە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەخشکردنەوە، تاکوو کێشەکەی بۆ چارەسەر بکرێت.
شێروان عەوڵا خورشید
بەڕێوەبەری گشتی