Skip to the content

بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان فیلمی "كچانی خۆر" نمایش كرا

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە كاتی نمایشكردنى فیلمی "كچانی خۆر"

ئێواره‌ى ڕۆژی دووشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٤، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و كەسایەتییە سیاسیی و ئەكادیمییەكان و ژمارەیەك لە كونسول و نوێنەرانی بیانی، ئامادەی مەراسیمی یادی ١٠ ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكان بوو، كە تێیدا فیلمی "كچانی خۆر" نمایش كرا.
دوای نمایشكردنی فیلمەكە، پانێلێك ڕێكخرا، بۆ ڕێبەر دۆسكی، دەرهێنەری فیلمەكە و دووان لەو كچانەی دەربازبووی دەستی داعش بوون و لە فیلمەكەدا ڕۆڵیان گێڕابوو.
شايانى باسه‌ فیلمی "كچانی خۆر"، چیرۆكی ٩ كچی ڕزگاربووی دەستی داعش دەگێڕێتەوە، كە دوای داگیركردنی شنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە لایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێندرابوون.