Skip to the content

هەرێمی كوردستان بە چالاكیی جۆراوجۆر یادی ڕۆژی جیهانیی لاوانی كردەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی لاواندا، چەندین چالاكیی جیای لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە بەشداریی بەرچاوی گەنجان ڕێك خست.

ڕۆژی ١٢ی ئابی هەموو ساڵێك تایبەتە بە ڕۆژی جیهانیی لاوان و ساڵانە لەو ڕۆژەدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، چالاكیی جیاجیای تایبەت بە پێشخستنی توانا و بەهرەی لاوان و برەودان بە خولیاكانیان ڕێك دەخات.

ئەمساڵیش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی لاوان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی لاوان لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوەندەکانی وەرزش و لاوانی سەر بە بەڕێوەبەراتیی گشتیی لاوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، چالاکیی جۆراوجۆری وەرزشی، هونەری، ڕۆشنبیری، کۆڕ و سیمیناری جیاجیای ساز كرد.