وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازى لە سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری كرد
ڕۆژى سێشەممە ٢٣ـی تەممووزی ٢٠٢٤, حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریكاری وەزارەت, پێشوازی لە د. جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری كرد.
لە كۆبوونەوەكهدا، كە هەریەك لە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر ئامادەی بوون, چەند پرسێكی پەیوەست بە ڕەوشی میدیا لە هەرێمی كوردستان خرانە بەر باس, هەروەها ئاستەنگەكانی بەردەم كاری میدیایی و چۆنییەتیی كاراكردنی بواری میدیا و قووڵكردنەوەی بنەما پیشەییەكانی میدیا تاووتوێ كران.