Skip to the content

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە پێشانگه‌ی نێودەوڵەتيی هەولێر بۆ کتێب دەردەکات

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە پێشانگەکە دەردەکات.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیر و نووسەر و بەرپرسان، خولی حەڤدەهەمی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە.
بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی پێشانگەکە چاپ و بڵاو بکاتەوە.
هاوکات وەزارەت لە ڕۆژانی پێشانگەدا ژمارەیەک چالاکیی ڕۆشنبیری بە بەشداریی نووسەر و شارەزایان بەڕێوەدەبات.