Skip to the content

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی "IM"ـی تایبەت بە خزمەتکردنی منداڵان كرد

ڕۆژی سێشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی "Indigenous Ministries" تایبەت بە خزمەتگوزاریی منداڵان کرد.
لە دیدارێکدا، کە مەریوان نەقشبەندی، ئامادەی بوو، بریکاری وەزارەت، پێزانینی بۆ سەردانی شاندی ڕێکخراوەکە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو هاوکاری و خزمەتانەی ساڵانە پێشکەشی منداڵانی هەرێمی کوردستانی دەکەن دەربڕی و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
لە بەرانبەردا خاتوو دی ئەی کۆک، سەرۆکی ڕێکخراوەکە خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کرد بۆ خزمەتکردنی منداڵان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک خوێندن سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان بە دۆخی شەڕی تیرۆر و قەیرانی داراییدا تێپەڕیوە.
جێگەی ئاماژەیە ڕێکخراوی "Indigenous Ministries" زیاتر لە دوازدە ساڵە لە هەرێمی کوردستانە و هاوکاری و پێداویستیی خوێندن بۆ قوتابییان دابین دەکات.