Skip to the content

پاڵەوانێتیی شەتڕەنجی ڕۆژئاوای ئاسیا لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد

ڕۆژی سێشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، هەولێر پاڵەوانێتیی شەترەنجی ڕۆژئاوای ئاسیا لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
پاڵەوانێتییەکە بە چاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە کوردستان بەڕێوەدەچێت و لە ڕێوڕەسمی کردنەوەیدا، هەر یەک لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەختیار فەرهاد، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ وەرزش، سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و هاوڕێ ڕواندزی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش ئامادەبوون.
لە گوتاری کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا، سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش ڕایگەیاند، هەموو کاراسانییەک دەکەین بۆ سەرکەوتنی وەرزش و وەرزشوانان لە هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکەیدا، پشتیوانی و هاوکاریی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پاڵەوانێتییەکە دووپات کردەوە.
لە پاڵەوانێتییەکەدا 11 وڵات، کە بریتین لە (عێراق، ئێران، ئوردن، کوەیت، لوبنان، فەلەستین، قەتەر، عومان، ئیمارات، بەحرەین و یەمەن) لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان بەشدارییان کردووە و ڕکابەرییەکان بە شێوازی نۆ گەڕی سویسری بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبن و براوەکانی پاڵەوانێتییەکە ڕاستەوخۆ مافی بەشدارییان لە پاڵەوانێتی جیهان بۆ شەترەنج پێ دەدرێت.
پاڵەوانێتییەکە بە هەماهەنگی و هاوکاریی یەکێتیی ناوەندی شەترەنجی عێراق و یانەی وەرزشيی خانزاد بەڕێوەدەچێت.