Skip to the content

بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دیداری جزیری لە بارزان بەڕێوەچوو

ڕۆژى پێنجشەممە ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەر و نووسەر و ڕۆشنبیران و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانى ده‌ڤه‌رى بارزان، به‌ دروشمی "جزیری و بارزان دوو فێرگە و یەک عیرفان"، دیداری جزیری بەڕێوەچوو.
لە گوته‌يه‌كدا ئاريان سه‌لاحه‌دين سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ئاراستەی ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانی دیدارەکە کرد و هیوای خواست ئاوڕی زیاتر لە بەرهەمی شاعیر و کەسایەتییە هەڵکەوتووەکانی مێژووی وێژەی کوردی بدرێتەوە و خزمەتی زیاتر بکرێن.
بريكارى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى و لاوان گوتیشی: ئەو عیرفان و تێگەیشتنە ڕۆحیەی مەلای جزیری پێی گەیشتووە، لە فیکر و عیرفانی بارزاندا بەرجەستەیە.
هەروەها گوتی: وەک چۆن گرنگە ئەمڕۆ لە بارزان باسی مەلای جزیری دەکرێت، گرنگیشە لە دهۆک زیاتر نالی شاعیر بناسێنرێت و لە سلێمانی ئەحمەدی خانی و لە قامیشلۆ هەژاری موکریانی و لە مه‌هاباد جگەرخوێن بناسرێن و کاری زیاتریان لەسەر بکرێت.