ڕێوڕه‌سمى "ئەزموونی قەڵەمێكی هەمیشە ئاوەدان" له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و لاوان لەگەڵ نووسه‌ر حه‌مه‌كه‌ريم هه‌ورامى
ڕۆژى شه‌ممه ١٥ى شوباتى ٢٠٢٥، به ئاماده‌بوونى حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى ڕۆشنبيرى و هونه‌رى هه‌ولێر، به دروشمى "ئەزموونی قەڵەمێكی هەمیشە ئاوەدان"، ڕێوڕه‌سمێك بۆ ڕێزگرتن لە نووسەر و ئەدیب "حەمەکەریم هەورامی"، له‌لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى (كه‌ريمى عه‌له‌كه) ڕێكخرا.
جگه له پێشكه‌شكردنى خه‌لاتى ڕ‌ێزلێنانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ى كه‌ريمى عه‌له‌كه، وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و لاوان ستایشی خەمخۆری و کۆششی مامۆستا حەمەکەریم هەورامی کرد، بۆ خزمەتکردنی ئەدەب و هونەر و کایەی ڕۆشنبیريی کوردی و هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ خواست.
دواتر نووسه‌ر باسی لە قۆناغەکانی دەستپێکردنی نووسین و بەرهەمەکانی کرد و جەختی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجی سەرەکيی ژیانی، خزمەتکردن بووە بە کتێبخانەی کوردی.