Skip to the content

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆماری میلليی چین كرد

ڕۆژی سێشەممە ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٥،حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، پێشوازى لە لیو جەنگ، کونسولی گشتیی کۆماری میلليی چین و شاندێکی یاوەری كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌رۆكى به‌شى ڕامياريى كونسولخانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يوه‌ندييه‌ گشتييه‌كانى كونسولخانه‌.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژەی بە گرنگيی هەماهەنگيی کولتووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ڕۆشنبیری، هونەری و وەرزشییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میلليی چین کرد.
کونسولی گشتیی کۆماری چین لە هەرێم ڕایگەیاند: وڵاتەکەم بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەرەپێدانی پەیوەندییه‌ کولتوورییەکان و لە بەرنامەماندا هەیە، خولی درێژمەودا بۆ فێربوونی زمانی چینی بکەينەوە و پەرەی زیاتر بە هونەری یارییە جەنگییەکان بدەين.