Skip to the content

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی شازدە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژيی دژی خانمان کرد

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی حکومی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، لە ڕێوڕەسمێکدا، ئاکارنامەیەکی سەبارەت بە پرسی خانمان لە میدیادا ڕاگەیاند.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان پوختەیەکی لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژینگەی کارکردنی خانمان و پاراستنیان لە هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی و ڕێکارەکانی بەرگریکردن لە مافی خانمان خستەڕوو.

دواتر، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا باسی لە هەنگاوەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەپێناو سنووردارکردن و بنبڕکردنی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی دژ بە خانمان کرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، پوختەیەک لەبارەی ئاکارنامەی میدیایی تایبەت بە چۆنێتيی ڕووماڵکردنی پرسەکانی توندوتیژيی خێزانی و خانمان خرایەڕوو.