وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە ئهمینداری گشتیی ئهنجومهنی باڵای خانمان و گهشهپێدان کرد
ڕۆژی یەکشەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2025، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت، پێشوازی لە د. خانزاد ئهحمهد، ئهمینداری گشتیی ئهنجومهنی باڵای خانمان و گهشهپێدان کرد.
لە دیدارێکدا، کە ڕاوێژکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت ئامادەبوون، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کرا.
لە تەوەرێکی دیدارەکەدا، پرسی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی شازدە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی خانمان و ڕۆڵ و بەشداریی وەزارەت بۆ سەرخستنی هەڵمەتەکە تاووتوێ کرا. هەروەها بە مەبەستی سەرخستنی پڕۆژەکانی تایبەت بە هەڵمەتەکە و ڕاپەڕاندنی هەنگاوەکانی پەیوەست بە وەزارەت، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت درا.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای بەرزنرخاندن و دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ پڕۆژە و چالاکییەکانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، ئامادەیی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پڕۆژە و چالاکییەکانی تایبەت بە هەڵمەتی نیشتیمانیی شازدە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی خانمان لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.