Skip to the content

بە بەشداریی 250 دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کرایەوە

ڕۆژی هەینی، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری ڕۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی، حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب، لە سلێمانی کرایەوە.

لەمیانەی کردنەوەی پێشانگەکەدا، محەمەد سەعید عەلی، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا گرنگیی پێشانگاکەی وەک مەڵبەندێک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان خستەڕوو، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد؛ پێشانگاکە شادبوونی نووسەران بە خوێنەرەکانیان و هەروەها جووڵەی گرنگی بازرگانی و ئابووری لە سنوورەکە فەراهەم دەکات، کە هەموولایەک لێی سوودمەند دەبێت.

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی، ئەمساڵ بە بەشداری ٢٥٠ دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە، کە لە ١٦ وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان کردبوو، کرایەوە، تێیدا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار ناونیشانی جیاوازی کتێب تێیدا نمایش کراوە و بڕیارە پێشانگەکە ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت.