Skip to the content

‎خەڵاتی رێزلێنانی بەڕێزان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پێشکەشی ئەو قوتابیانە کرد کە لە ریزبەندی یەکەم و دووەم و سێیەمی ئاستی کوردستان بوون

پێنجشەممه ، ۲۰ ی ٨ ، هەولێر :

بەنوێنەرایەتی بەڕێزان جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، و جەنابی کاک مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەبە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداریی وپەروەردەیی لە بەڕێزان : د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و عبدالسلام دۆڵەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان و د. سەیوان بریکاری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەروەردەی قەزا ، خەڵاتی رێزلێنانی بەڕێزان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت مان پێشکەشی ئەو قوتابیانە کرد کە لە ریزبەندی یەکەم و دووەم و سێیەمی ئاستی کوردستان بوون و دانیشتووی سنووری پارێزگای هەولێرن.