پڕۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن پوخت دەکرێتەوە
دوێنێ چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٨/٤/٢٠٢١ وەزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یێنراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه به هۆی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای جه‌ژن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ده‌كرێت و بڕیاری پێویستی له‌باره‌یه‌وه ده‌درێت.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ له به‌شێكی ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه كه وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنیا ئەو بابەتانە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن داخڵ دەبن کە پێش مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی (١ی بنەرەتی تا ١١)ـی ئامادەیی.
بڕیار واشە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دوای جه‌ژن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن و چوونه‌وه‌ی قوتابیان بۆ ناو پۆله‌كانی خوێندن، ڕێكاری نوێ تاووتوێ و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن ،به‌ڵام تا ئه‌وكات قوتابیان بەردەوام دەبن لەسەر خوێندن بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی.