Skip to the content

ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) ، بە داخراوەیی دەمێننەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/٨ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌،

تا وەکو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) ،بە داخراوەیی دەمێننەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دا هاتووه‌ ، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو قوتابیان تەنها بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌چنه‌ قوتابخانه به‌ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێککارەکانی خۆپارێزی .