ڕەشنووسى ستراتیژى گەشەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ئامادە دەكرێت
![](/media/7465/1.jpg?center=0.29729729729729731,0.48014440433212996&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132744342110000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-رۆژی سێشەمە ڕێکەوتی(٢٤ی٨ی٢٠٢١) بەسەرپەرشتى" د. ئارام محمد قادر" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و "ئالان حەمەسەعید" وەزیرى پەروەردە و ئامادەبوونى بریکاران و ڕاوێژکاران و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانى هەردوو وەزارەت، لە دیوانى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەی هاوبەشى هەردوو وەزارەت ئەنجام درا كه تایبەت بوو بە داڕشتنى ستراتیژى گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ، بۆ ئەمە لیژنەیەکى پسپۆرى هاوبەش پێکهێنرا کە لەماوەى (١٥) پانزە رۆژى کارکردن ڕەشنووسى ستراتیژى گەشەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ئامادە بکەن بۆ پێشکەشکردنى بە بۆردى پەروەردە و خوێندنى باڵاى ئەنجوومەنى وەزیران.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتى پەروەردە
٢٤ی٨ی٢٠٢١