وەزیری پەروەردە، سەنتەری ئیماڕاتی بۆ چارەسەری ئۆتیزمى بهسهر کردەوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕوژی چوارشەممە ١٨ی٨ی٢٠٢١ ، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و کوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، سەنتەری ئیماڕاتی بۆ ئۆتیزم له هەولێر بەسەر کردەوە.
وەزیری پەروەردە، له نزیكهوه بهشهكانی سەنتەرەکەی بەسەر کردەوەو گوێبیستی ڕاو بۆچوون و پێشنیاری مامۆستایانی ڕاهێنەری سەنتەرەکە، بوو.
ههروهها لهمیانی سهردانهكهدا، وەزیری پەروەردە بەشداری لە سیمینارێکدا كرد، كه لە لایەن د.ڕەوشت ڕەشید لەسەر چۆنیەتی ڕاهێنان و رۆشنبیریی دەربارەی نهخۆشانی ئۆتیزم لە نێوکۆمەڵگەدا، پێشكهش كرا.
شایەنی باسە سەنتەری چارەسەری ئۆتیزم، کە لە لایەن ڕێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی دروستکراوە،لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەدەچێت.