Skip to the content

پەخشی ستۆدیۆی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە هەولێر کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی٨ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە نوێنەرانی هەردوو ڕێکخراوی یونسێف و یونیسکۆ بەشداری لە کردنەوەی ستۆدیۆی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە شاری هەولێر کرد.

هەر لەمیانەی سەردانەکەی دا وەزیری پەروەردە بەشی گەلەری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێری بەسەرکردەوە.

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری پەروەردە پیرۆزبایی لە ستاف و بەڕێوەبەرانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی کرد و هیوای خواست تەلەفزیۆنەکە ببێتە سەرچاوەی یەکەمی پەروەردەیی بۆ قوتابی و خوێندکاران و خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت قوتابیان سوود لە وانە تۆمارکراوەکان و ڕێنمایی و گفتوگۆ و بەرنامە پەروەردەییەکانی تەلەفزیۆن وەربگرن.