Skip to the content

ڕەشنووسى ستراتیژى گەشەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ئامادە دەكرێت


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-رۆژی سێشەمە  ڕێکەوتی(٢٤ی٨ی٢٠٢١)  بەسەرپەرشتى" د. ئارام محمد قادر" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و "ئالان حەمەسەعید" وەزیرى پەروەردە و ئامادەبوونى بریکاران و ڕاوێژکاران و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانى هەردوو وەزارەت، لە دیوانى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەی هاوبەشى هەردوو وەزارەت ئەنجام درا كه‌ تایبەت  بوو بە داڕشتنى ستراتیژى گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ، بۆ ئەمە لیژنەیەکى پسپۆرى هاوبەش پێکهێنرا کە لەماوەى (١٥) پانزە رۆژى کارکردن ڕەشنووسى ستراتیژى گەشەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى ئامادە بکەن بۆ پێشکەشکردنى بە بۆردى پەروەردە و خوێندنى باڵاى ئەنجوومەنى وەزیران.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى                               وەزارەتى پەروەردە
٢٤ی٨ی٢٠٢١