لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (١٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) يه ك مليار و پێنجسەد ملیۆن دینار خەرج کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به مهبهستی کڕینی پێداویستییەکان بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (١٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) يه ك مليار و پێنجسەد ملیۆن دینار خەرج کرا و لەسەر بنەمای پێویستی و بە گوێرەی ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران بەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابەش دەکرێت ، ئهم بڕه پارهیهش بۆ كڕینی ئهم كهل و پهلانهی خوارهوهیه :
(٥٠٠٠) پێنج هەزار رەحلە.
( ٥٠٠٠) پێنج هەزار وایت بۆرد .
(١٥٠٠) هەزار و پێنجسەد سۆپا.
(٥٠٠) پێنجسەد لاپتۆب.
(١٧٥٠٠٠٠) یەک ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار ماسک .
( ٦٧٠٠ ) شەش هەزار و حەفتسەد پاککەرەوە ( معقم ) .