وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، گفتوگۆیان له باره‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی۱۲ی۲۰۲۱، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی بریکاری وەزارەت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌ی ساوایان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانانی په‌روه‌رده‌یی، پێشوازیی لە "كوێستان محه‌مه‌د" وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و شاندێکی یاوەری کرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرا، هەروەها باس له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌كانی چاكسازی و گرفتی نه‌وجه‌وانانی سزادراو و ڕاگیراو و منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت کرا.