وەزیری پەروەردە دەستپێکی ڤیستیڤاڵی شانۆی تایبەت بەکۆرۆنا لە سلێمانی کردەوە
![](/media/9082/d600af45-57f6-47bd-8b96-02783a683040.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132839366340000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی١٢ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی هەردوو پەروەردەی رۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی، بەشداری لە ڤیستیڤاڵی شانۆی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی کرد.
لە سەردانەکەیدا وەزیری پەروەردە جگە لەکردنەوەی دەستپێکی ڤیستیڤاڵەکە، دەستخۆشی لە بەشداربووان کرد و وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تیشکی خستەسەر کاریگەری و گرنگی هونەر لەسەر پێشخستنی توانای قوتابیان و گەشەپێدانی بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن لەناوەندەکانی خوێندن.
شایەنی باسە ڤیستیڤاڵەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، وە شەش بەرهەمی شانۆیی تێدا نمایش دەکرێت.