وەزیری پەروەردە پێشوازی لە شاندێکی پەروەردەی سویسرا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە رێککەوتی٧ی١٢ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە" ئاسۆ پیرۆتی" بەڕێوەبەری پەروەردەی شاری لۆزان لە سویسرا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرا، بە تایبەت گرنگیدان بە بوارەکانی خوێندنی پیشەیی و راهێنانی مامۆستایان و پرۆگرامەکانی خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان.