Skip to the content

‎وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پێشانگەیه‌كی شێوه‌كاری ده‌كاته‌وه

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشه‌ممه‌ ٧-١٢-٢٠٢١ ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەر و بەڕێوەبەری گشتیی چالاکی وەرزش و هونەر بەوەکالەت، بەشداری لە پێشانگەی شێوەکاری  هەردوو هونه‌رمه‌ند (لوقمان جەوھەر - شەونم فوئاد ) له‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چالاكی وەرزش و ھونەر  كردەوە. تابلۆیه‌كان  گوزارشت بوو له‌ جوانی سروشت و فۆلکلۆر كه‌ پێكهاتبوو  له‌ (٨٠)  تابلۆی جۆراوجۆر.

لە کۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌  جگه‌ له‌ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ گرنگی پێدان  به‌ جوانی سروشتی كوردستان  هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هەردوو هونه‌رمه‌ندی شێوەکار  خواست. جێی ئاماژه‌یه‌ پێشانگەیه‌كه‌  له‌ لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چالاکی وەرزش و هونەر رێكخرابوو.