وۆركشۆپێك بۆ پڕۆژەى ( بونیادنانى تواناکان لە خوێندنى بنەڕەتى و ئامادەیى و باشترکردنی کوالێتی فێرکردن و یەکسانکردنی هەلی فێربوون) به‌ڕێوه چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتى ١٤ی١٢ی٢٠٢١، به ئاماده‌بوونی"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی لە عێراق و نوێنەری یەکێتی ئەورووپا، به ياوه‌ریى بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و به‌رێوه‌به‌ره گشتييه‌كانى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتيیه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێم و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و ڕێکخراوى بریتش کاونسڵ بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ، وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ڕوونکردنەوە و چۆنیەتى جێبەجێکردنى پڕۆژەى ( بونیادنانى تواناکان لە خوێندنى بنەڕەتى و ئامادەیى و باشترکردنی کوالێتی فێرکردن و یەکسانکردنی هەلی فێربوون) بەڕێوەچوو.
وه‌زيرى په‌روه‌رده لە وتەیەکدا دەستخۆشى لە ڕاوێژکارانى ئەنجوومەنى ڕاوێژکارى بەریتانى کرد و ڕۆڵی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری بەریتانی بەرز نرخاند و ئاماژەى بە گرنگى پڕۆژەکەدا بۆ بەرەوپێشچوونى پڕۆسەى پەروەردە و پشتگیرى خۆى دووپات کردەوە.
وه‌زيرى په‌روه‌رده سوپاسى ڕێکخراوی ناوبراوى كرد، كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستانن خۆشحاڵى و پشتگیرى خۆى نیشان دا بۆ هاریکارى کردن بۆ سەرخستنى پڕۆژەکە و ڕۆڵى ئەنجوومەنى ڕ‌ۆشنبیرى بەریتانى بەرز نرخاند لە بەرەوپێشچوونى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە هه‌رێمى كوردستاندا.