وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە شاندی ڕێكخراوهى "UNHCR" دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکهوتى ١٢ی١٢ى٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وهزیرى پهروهردهی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی بهڕێوهبهرى گشتیى پلاندانانی پەروەردەیی، پێشوازى له "جون نیکولا بوز" بەڕێوەبەری ڕێکخراوی UNHCR لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
له دیدارێكدا باس لە پرۆسەی خوێندنی پەنابەرانی سووری و میکانیزمی جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردنی قوتابیانی پەنابەری سووری و قوتابیانی هەرێمی کوردستان کرا،هەروەها خزمهتكردنى زياترى كهرتى پهروهرده له ههرێمى كوردستان باسى لێوە کرا. شاندەکە پاڵپشتی خۆیان نیشاندا بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە دەستخۆشى لە ڕێكخراوی ناوبراو کرد وە گرنگى هەماهەنگى نێوان وەزارەت و ڕێکخراوەکەی بەرز نرخاند.