وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ڕادەگەیەنێت

بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە قۆناغەکانی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی و هەروەها دەوامی پەیمانگاکان، وە دوای پەسەندکردنی پلانی پێشنیارکراوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکرد کە ئەمانەی خوارەوەن:
١. دەستپێکردنەوەی دەوامی قۆناغی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی (حکومی و ناحکومی)
٢. دەستپێکردنەوەی دەوامی پەیمانگەکان (حکومی و ناحکومی)
٣. نەکردنەوەی دەوامی باخچەی منداڵان (حکومی و ناحکومی)
٤. گشتاندن – پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان
٥. یەکپۆشی قوتابیان و خوێندکاران