Skip to the content

وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە رێکخراوی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/2/11 ئالان حمە سعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازی لە موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئەندامی دەستەی کارگێری دەزگاکە کرد.

لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا. شایەنی باسە دەزگای ناوبراو کەرەستەی خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی پەروەردەیان کرد.