وەزیری پەروەردە لە وەزارەتی رۆشنبیری لەگەڵ میدیاکاران کۆبۆوە
![](/media/4870/alanhamasaeed-visits-ministry-of-cultureyouth-01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132590268810000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 ئالان حەمەسەعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کرد، لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و بریکاری وەزارەت و نوێنەری فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیران، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ میدکاران و نوێنەرانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.