Skip to the content

کاتی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە ناحکومیەکان

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەكی تایبەت بە کاتی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە ناحکومیەکان بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت کە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم-خولی یەکەم لە ڕێکەوتی ٦\٣\٢٠٢١ دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی ١٥\٣\٢٠٢١ کۆتایی پێدێت. بەڵام تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم-خولی یەکەم لە نێوان ٥\٦\٢٠٢١ تاوەکو ١٤\٦\٢٠٢١ دەبێت. هەروەها کاتی تاقیکردنەوەی خولی دووەم بۆ هەردوو وەرزی یەکەم و دووەم  لە ڕێکەوتی ٤\٩\٢٠٢١ تاوەکو ١٦\٩\٢٠٢١ دەبێت. لە خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکە خراوەتەڕوو:

 

نوسراوی وەزارەتی پەروەردە – کاتی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە ناحکومیەکان – ژمارە ١٧٢٨ لە ڕێکەوتی ٢٤\٢\٢٠٢١