کۆبونەوەی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەرێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/7 بە ئامادەبوونی (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (د.ئارام محمد قادر ) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەیاوەری راوێژکاران و بەرێوەبەری گشتیەکانی وەزارەتی پەروەردە، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بەرێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وەزارەت کرا.