Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازیکرد لە بەرێوەبەری بەشی پەروەردەی رێکخراوی یونسێف

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/15 ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری راوێژکاری وەزارەت، پێشوازی لە رۆری ڕۆبرتشۆ بەرێوەبەری بەشی پەروەردەیی رێکخراوی یونیسیف لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، هەروەها باس لە کاری داهاتوویان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کرد.

لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی پەروەردەی بۆ رێکخراوی یونیسیف دەربڕی بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان زیاتر و خزمەتکردن لەسەرجەم بوارەکان بەگشتی سێکتەری ‌پەروەردە بەتایبەتی فراوانتربن.