کاتی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە ناحکومیەکان
![](/media/1537/krg_logo-white-background_3.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596855490000000)
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەكی تایبەت بە کاتی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە ناحکومیەکان بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت کە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم-خولی یەکەم لە ڕێکەوتی ٦\٣\٢٠٢١ دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی ١٥\٣\٢٠٢١ کۆتایی پێدێت. بەڵام تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم-خولی یەکەم لە نێوان ٥\٦\٢٠٢١ تاوەکو ١٤\٦\٢٠٢١ دەبێت. هەروەها کاتی تاقیکردنەوەی خولی دووەم بۆ هەردوو وەرزی یەکەم و دووەم لە ڕێکەوتی ٤\٩\٢٠٢١ تاوەکو ١٦\٩\٢٠٢١ دەبێت. لە خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکە خراوەتەڕوو: