وەزیری پەروەردە سنووری پەروەردەی شەقڵاوەی بەسەر کردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ۱ی ٢٠٢١، بەئامادەبوونی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسانی تر و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و پیاو ماقوڵانی دەڤەرەکە بەجیا هەریەک لە قوتابخانەی (ئاقوبانی) بنەڕەتی و دواناوەندی هیرانی کوڕانی کردەوە .
شایەنی باسە قوتابخانەی ئاقوبان لەسەر ئەستۆی خاوەنی کۆمپانیای عقارات حاجی سەلام بنیاتنراوە کە لە (١٨)پۆلی خوێندن پێکهاتووە و ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە کرا، هاوکات قوتابخانەی دواناوەندی هیرانی کوڕان لەسەر ئەرک و بودجەی مانگی سوری ئیماراتی بنیاتنراوە و لە ئێستادا دەرگای قوتابخانەکە بەڕووی قوتابیانی ناوچەکە کراوەیە لەوەتەیەکیدا وەزیری پەروەردە سوپاسی تایبەتی خۆی ئاڕاستەی هەریەک لە خاوەنی کۆمپانیای حاجی سەلام و ئەحمەد ئیبراهیم الضاهری کونسولی ئیمارات لەهەولێر کرد، لەپای هەماهەنگی و بەدەنگەوە هاتنی کەرتی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، لەکۆتاییدا رێز و سوپاسی وەزارەتی پەروەردەی پێشکەش کردن.