وەزیری پەروەردە پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢١/١/٢١) بەڕێز (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، پێشوازیان لە بەرێز(د. هێمن هەورامى) جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و بەرێزان ئەندامانى پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا کرد.
کەتێدا بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتری نێوان پەرلەمانی کوردستان و لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد، پاشان لەلایەن بەرێز وەزیری پەروەردە راپۆرتێک پێشکەشی شاندی پەرلەمانی کوردستان کرا.