وەزیری پەروەردە: گرنگی زیاتر بە دەڤەری شنگال و مەخمور دەدرێت
![](/media/6897/1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132698612400000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەممە رێكهوتی2021/7/1، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هەریەکە " رزگار مەحەمەد" قائیمقامی مەخموور بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور و " مەحما خەلیل" قائیمقامی شەنگال و بەڕێوەبەری پەروەردەی شەنگال لە هەولێر کرد .
لە دیدارەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی و گرنگی زیاتری کەرتی پەروەردە و فێرکردن لەم شارۆچکانە کران.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە گوێبیستی راو پێشنیار و داخوازییەکانیان بوو، ڕایگهیاند وهك وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆجێبەجێکردنی پێویستی ئەو دەڤەرانە.