Skip to the content

بەردی بناغەی قوتابخانەیه‌كی ١٢ پۆلی لە سلێمانی دانرا

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق(GOV.KRD)- رۆژی شەممە رێکەوتی  2021/7/3، بەچاودێری و سەرپەرشتی "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، بەردی بناغەی دروستکردنی قوتابخانەیه‌کی  ١٢پۆلی،  لەگەڕەکی زێڕینۆک لە شاری سلێمانی  دانرا.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان بە گوژمەی یەک ملیار دینار، لەسەر ئەرکی کۆمپانیای قەیوان  بەخۆبەخشی جێبەجێ دەکرێت و پاشان پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەکرێت.