خوولی ڕاهێنان بۆ شارەزایان و پسپۆرانی پڕۆگرامەکان کۆتایی هات
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق(GOV.KRD)- ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکهوتى ٢٩ی٧ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وهزیرى پهروهردهی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونى بەرێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەکان و چاپەمەنییەکان و شارەزایان و پسپۆڕانی پڕۆگرامەکانی خوێندن، بەشداری لە کۆتایی هاتنی خوولی ڕاهێنان بۆ شارەزایان و پسپۆڕانی پڕۆگرامەکانی خوێندن کرد، کە لە لایەن هەردوو دامەزراوەی "نیوفیوزی" ئەڵمانی و دامەزراوەی "نبع المعارف" بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی لە بواری گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، دووخولی ڕاهێنانیان بۆ (٥٧)شارەزا و پسپۆران و فەرمانبەرانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی پەروەردەی پارێزگاکان كردبۆوه.
لەکۆتایی خوولهكهدا وەزیری پەروەردە ڕێز و سوپاسی وەزارەتی پەروەردەی پێشکەش بەهەردوو دامەزراوەی ناوبراو کرد، دواتر بڕوانامە بەسەر ئامادەبووانی خوولەکە دابەش کرا.