لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ قوتابخانەی (١٨) پۆلی لەسنووری پارێزگای سلێمانی تەواو دهكرێن
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق(GOV.KRD)- لەرۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە، رێکەوتی، 3 /2021/7/5،4 "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند ناوەندێکی پەروەردەیی لهشاری سلێمانی بەسەرکردەوە.
لهم سهردانهیدا وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە تەواوکردنی سێ قوتابخانەی (١٨) پۆلی لەسنووری پارێزگای سلێمانی.
لهلایهكی دیكهوه بە ئامادەبوونی پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی سلێمانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی (١٢) پۆلی له گەڕەکی(زێرینۆک)ی شاری سلێمانی دانرا ، کە لەسەر ئەرکی شێخ فاخر طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان دروست دەکرێت و پاشان دەکرێتە دیاری بۆ وەزارەتی پەروەردە، بە تێچووی یەک ملیار دینار و هەروەها خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە قوتابییە ئاست بەرزەکانی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان لە قوتابخانەی بەریتانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای سلێمانی.

ههر له درێژهی سهردانهكهیدا وهزیری پهروهرده ههریهك له بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا و بەڕێوەبەرایەتی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی و بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان و قوتابخانەکانی (ئەیوبیە و سەرشەقام و هەواری نوێ و رێژین) و هەرسێ پەیمانگەکانی (هونەرە جوانەکان و کۆمپیوتەر و وەرزش)ی بەسەر کردەوە، و بڕیاری دا پێداویستییە سەرەکییەکانیان بۆ دابین بكات.