وه‌زیرى په‌روه‌رده، خوولی رێنماییکارانی پەروەردەیی بەسەر کردەوە
 
			
		هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق(GOV.KRD)-  رێکخراوی "ئێمە" له بواری  یه‌كسانیی جێنده‌ری خوولێكی  یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ 20 رێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی كرده‌وه، كه له سنووری  بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بەشداریان تیادا كردبوو.
 رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش ڕێکه‌وتى 2021/6/24،  "ئالان حەمە سەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ، سه‌ردانی به‌شداربووانی كرد‌و باسی لە گرنگی رۆڵی رێنماییکارانی پەروەردەیی لە پرۆسەی پەروەردەدا کرد،  هه‌روه‌ها گوێی  لە داواکاری و پێشنیارەکانیان گرت و سوپاسی خۆی ئاڕاستەکردن کە لە ماوەی هەفتەیەکی خولەکەدا  بە پەرۆشەوە بەشداری خولەکەیان کردبوو.
 
                                    
                                                                    