بۆ ساڵی نوێ، پرۆژەیەک بۆ قەره‌بووکردنەوەی خوێندن ئامادە دەكرێت
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق(GOV.KRD)- رۆژی دووشه‌ممه رێکەوتى 2021/6/28، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانی کوردستان و جێگرەکەی و ئەندامانی سکرتاریەت کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌زيرى په‌روه‌رده باسى ڕه‌وشى ئێستاى په‌روه‌رده و فێركردنی له هه‌رێمى كوردستان و پرۆگرامه‌كانى خوێندن كرد، بەتایبەت لە پرۆسەی ئەزموونە گشتییەکان و مامۆستایانی وانەبێژ و ئامادەکردنی پرۆژەیەک بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ قەره‌بووکردنەوەی ئەمساڵی خوێندن .
له كۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئامادەیی نیشان دا بۆ هەموو هاوکاریەک و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.