Skip to the content

وۆرکشۆپێکی تایبه‌ت بە مەبەستی دەستنیشانکردنی گونجاوترین میکانیزمی هاوسەنگ بۆ دروستکردنی قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان،به‌ڕێوه‌چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2021/6/7، بەهەماهەنگی راوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە، وۆرکشۆپێک بە مەبەستی دەستنیشانکردنی گونجاوترین میکانیزمی هاوسەنگ بۆ دروستکردنی قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان،به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردە و د.سەرباز نجیب عوسمان راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راویژکاران لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەروەردەکاران و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ئەندازیاری پەروەردە گشتییەکان و مامۆستایانی زانکۆ و چەندین ئەندازیاری کەرتی تایبەت به‌شدار بوون به‌ تێروته‌سه‌لی باسیان له‌ چۆنیه‌تی دروستكردنی قوتابخانه‌ كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و میكانیزمای كه‌ پێویسته‌ بگیرێته‌ به‌ر له‌مڕووه‌وه‌.