راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە رێکكەوتی ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەڕێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بڕیاردرا :
١- جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگهکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی - ناحکومی ) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نووسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە.
٢ - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی (٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە، دەوامیان تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت .
٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١