Skip to the content

له‌ هه‌ولێر كۆنفڕانسێكی زانستی به‌ڕێوه‌ چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوێنێ شەممە ڕێکەوتى ٢٩/٥/٢٠٢١ى زایینى، له‌ زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی له‌ شاری هەولێر، كۆنفرانسێكی زانستی ـ په‌روه‌رده‌یی، به‌ هاوبه‌شی له ‌نێوان هه‌ردوو زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی به‌ڕێوه‌چوو.
لەو کۆنفڕانسەدا، د. ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره‌ كۆنفڕانسانه‌ و ڕۆڵیان له ‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و په‌روه‌رده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان.