وهزارهتی پهروهرده ، ئامادەییە پیشەییەکانی گەشتیاری ڕێك دهخاتهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دووشەممە ڕێکەوتی، ١٠/ ٥/٢٠٢١، ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار کۆ بووەوە,
له كۆبوونهوهكدا كه بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان ئامادهی بوون، گفتوگۆ له بارهی خوێندنی ئامادەیی پیشەیی ـ گەشتیاری كرا و بە پێویست زانرا ئامادەییە پیشەییەکانی گەشتیاریی و پڕۆگرامەکانیان ڕێک بخرێنەوە کە گونجاو بێت لەگەڵ پرس و بابەتى گەشتیارى و گەشەى ئەم کەرتە لە هەرێمی کوردستان.