چه‌ندین قوتابخانه له پارێزگای سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٥/٢ ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له دوو سه‌ردانی جیا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی و شارباژێڕ، بڕیاری دا به گوێره‌ی پێویست پێداویستییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رۆژهەڵاتی سلێمانی و شارباژێڕ دابین بكرێت و چه‌ندین قوتابخانه‌ش له‌م دوو ناوچه‌یه نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.