وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ چوارشەممە ڕێكهوتى ١٠ی١١ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وهزيرى پهروهردهى حكومهتى ههرێمى كوردستان، بەیاوەری راوێژکاری وەزارەت پێشوازى له بەڕێزان "كلمنتس زمنتر" کونسوڵی ئەڵمانیا و "ئەنەيس بيوليكی" بەرێوەبەری پەیمانگەی گۆتە ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی قوتابخانە ئەڵمانییەکان، هەروەها زمانی ئەڵمانی بخرێتە ناو سیستەمی پلات فۆرمی(ewane) بۆ ئەوەی قوتابیان سودی لێ وەربگرن.