وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەولێر دەکات
![](/media/8638/whatsapp-image-2021-11-16-at-51752-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132816169670000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٦ی١١ی٢٠٢١، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرێز "ستاڤرۆس کریمیس" کونسوڵی گشتیی یۆنان له ههولێر و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا باس لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و کونسوڵخانەی یۆنان کرا، لەگەڵ چەند پرسی هەنووکەیی له بوارهكانی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستاندا.