وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵى تازەی وڵاتی ئوردن لە هەولێر کرد
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێکەوتی ١١ی ١١ی ٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له بەرێز"فواد خازر المجالی"کونسوڵى ئوردن و شاندی یاوەری له هه‌ولێر كرد.
له دانيشتنه‌كه‌دا وه‌زيرى په‌روه‌رده خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به سه‌ردانى کونسوڵى ئوردنى بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به مه‌به‌ستى زياتر ئاشنا بوون له ڕه‌وشى په‌روه‌رده و پرۆگرامەکانی خوێندن له هه‌رێمى كوردستان به گرنگی باسى لێوه كرا. شانده‌كه ئامانجیان دروستکردنى پەیوەندى زیاتر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى هەردوو وڵات بوو و ئامادەیی خۆیان لە هەر جۆرە پاڵپشتى و پەیوەندی و هاوکارییەکى فەرهەنگى و پەروەردەیی دەربڕى.
هەروەها کونسوڵى ئوردن باسى ئەو پەیوەندییە مێژووییەى وڵاتەکەى کرد لەگەڵ هەرێمى کوردستان و بە پێویستى زانى پەیوەندییەکان گەرموگڕتر بن.
له‌كۆتاییدا وه‌زيرى په‌روه‌رده خۆشحاڵى خۆى و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتى دەربڕى لە دروستکردنى پەیوەندییە نیشتیمانى و پەروەردەییەکان.